ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

کلینسمان: هەڵەی راهێنەر نیە و دووری مەخەنەوە

یاریگا-یورگن کلینسمان ئەستێرەی مێژوویی هەڵبژاردەی ئەلمانیا رەتیدەکاتەوە دوورخستنەوەی خواکیم لۆف چارەسەربێت پاش شکستە گەورەکەی ئەلمانیای شەوی رابروو.

مانشافت تووشی گەورەترین شکستی خۆی هات لە کۆتا ٩٠ ساڵی رابردوودا، کاتێک بە ئەنجامی ٠-٦ دۆڕا بە ئیسپانیا لە میانەی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

زۆرینەی رەخنەکان روویان لە لۆفی راهێنەرە بەڵام کلینسمان وتی ” پێویست بە راهێنەری نوێ ناکات چونکە ئەوکاتە دەکەویتە دۆخی شڵەژان، وە پێویست بە شڵەژانیش ناکات بۆ ئەم دۆخە، دەبێت بەجیا قسە لەگەڵ یاریزانەکان بکرێت و بزانرێت کێشەکە لە چی دایە لە نێویاندا، هەروەها قسە لەگەڵ سەرکردەکانی تیمەکە بکرێت جا هە کەرسێک بێت، بەداخەوە جێگەی دڵتەنگییە کە هەست ناکرێت ئەڵمانیا سەرکردەیەکی هەیە لە نێو یاریزانەکاندا. کارێکی زۆری دەوێت بۆ دۆزینەوەی کێشەکان وە تەنیا حەوت مانگ دوورین لە یۆرۆ و دەبێت فێرببینەوە وەک یەک تیم یاری بکەین”.

ئیسپانیا بەو بردنەوەیە خۆی گەیاندە کۆتاییەکانی خولی ئەورووپا و گۆڵەکانیش فێران تۆرێس (هاتریک)، مۆراتا، ئۆیارزابال، رۆدری تۆمارکران.

بابەتی زیاتر

Back to top button