ئه‌وروپا

گاریس بەیڵ پەیامێكی نوێ بۆ ڕیاڵ مەدرید دەنێرێت

یاریگا- گاریس بەیڵ یاریزانی هەڵبژاردەی وێڵز و یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی پەیامێكی بۆ ڕیاڵ مەدریدی یانەكەی پێشووی نارد.

لە چاوپێكەوتنێكیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە بەیڵ ووتی: زۆر خۆشە لە یانەیەك بیت كە تۆیان بوێت، من ئێستا چاك بوومەتەوە و یاری تۆپی پێ دەكەم، هەر ئەوەشە کە دڵی هەر یاریزانێک خۆش دەکات.

هەروەها ووتیشی: دووبارە هەست بە خۆشەویستی دەکەم، هەست دەکەم لە شوێنێکی باشم، بە جۆش و خرۆشەوە دەگەڕێمەوە ئاستی خۆم، ئەوە شەش هەفتەیە کە پەیوەندیم کردووە، کاتی دەوێت بەتایبەت کە تەمەنت گەورەتر بێت، بەڵام تامەزرۆی ئەوەم کە ئاستەکانم بەدەست بێتەوە هیوادارم زۆر نەخایەنێت پێش ئەوەی ئەمە ڕووبدات و ئەمە پێش پاڵەوانێتی داهاتووی یۆرۆ لە هاوینی داهاتوودا ڕووبدات.

” هێشتا زۆر شتم ماوە، هەول دەدەم و باشتر دەبم، لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕۆم، هەندێك كاتی پێوویستە تا ئاستم وای لێ دێتەوە سێ ڕۆژ جارێك یاریەك بكەم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button