ئاسیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: چاڤی وادەی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

یاریگا-
چاڤی هێرناندێز، یاریزانی ئیسپانی یانەی سەدی قەتەری وازهێنانی خۆی لە یاریکردن راگەیاند و دەست بە کاری راهێنەرایەتی دەکات.

ناوەڕاستکارەکەی پێشووی بارسێلۆنا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری جیهانی گووتی ” دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنم و دەمەوێت دەست بە کاری راهێنەرایەتی بکەم، من لە لالماسیا و لە قوتابخانەی یۆهان کرۆیف پێگەیشتووم و دەمەوێت لەسەر ئەم رێبازە دەست بە تاقیکردنەوەیەکی نوێ بکەم”.

چاڤی لە ساڵی 1998 پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و لە ساڵی 2015 ریزەکانی ئەم یانەی جێهێشت و پەیوەندی بە سەدی قەتەری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button