ئیسپانیا

“تەنها 20 ملیۆن یۆرۆ لە نێوانماندا مابوو بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار بۆبارسێلۆنا!”

یاریگا- هەوڵی گەڕاندنەوەی نێیمار دا سیلڤا لە پاریس سانت جێرمانەوە بۆ بارسێلۆنا تەنها دەنگۆی ڕاگەیاندن نەبووە، بەڵکو ب پراکتیکی کار لەسەر ئەوە کراوه و گفتوگۆی حیددیشی لەبارەوە ساز کراوه، بە پێی قسەکان خافێر بۆرداسی ئەندامی پێشووی کارگێڕی بلاوگرانا.

بۆرداس، کە چەند ڕۆژێکە لێدوانەکانی میدیای وەرزشی ئیسپانی تەنیوە، ئەم جارە گفتوگۆیەکی بەرنامەی ڕادیۆیی El Partidazo de COPEی ئیسپانی، نهێنی نوێ ئاشکرا دەکات لەبارەی پلان و چۆنێتی گەڕانەوەی نێیمار لە ساڵی 2019 بۆ کامپ نو، وەک دەڵێ: “110 میلۆن یۆرۆ و تۆدیبۆ و ڕاکیتیچمان پێدان، لەگەڵ عوسمان دێمبڵی بە خواستن، بەڵام پاریس له بەرامبەردا هەمان ئەو یاریزانانە و 130 ملیۆن یۆرۆیان دەویست. تەنانەت باوکی نێمار وتی من 20 ملیۆنەکەیتر دەدەم، کەچی لە کۆتاییشدا ڕێککەوتنەکە سەرینەگرت.”

ساڵی 2017 ئەستێرە بەڕازیلیەکە بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانترین گرێبەستی تۆپی پێ لە کامپ نو گواسترایەوە بۆ باخچەی شازادەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button