ئیسپانیا

یاریزانێكی بارسێلۆنا باس لە هەواڵی ڕۆشتنی لە یانەكە دەكات

یاریگا- یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەبارەت بەو هەواڵانەی كە بڵاوبوویەوە و باس لە ڕۆشتنی دەكرێت لە بارسێلۆنا دەدوێت.

چەند ڕاپۆڕتێكی ڕۆژنامەوانی ئەوەیان ئاشكرا كرد كە مارتن برایتوایتی دانیماركی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ، لە لیستی ئەو یاریزانانەدایە كە لە گواستنەوەكانی داهاتوو یانەكە جێبهێڵن.

لای خۆیەوە برایتوایت لەسەر ئەو هەواڵانە لێدوانیدا و ووتی: من بە هیچ شێوەیەك چاودێری هەواڵاكان ناكەم،چونكە من ژیانی خۆم دەژیم و دەزانم شتەكان چۆن دەڕۆن.

هەروەها ووتیشی: بێگومان من گوێم لە شتەكانە، بەڵام گوێ بە دەنگۆكان نادەم، من لێرەم لە یەكێك لە باشترین یانەكانی جیهان ،دەجەنگم تا لێرە بەردەوام بم.

لە كۆتایشدا ووتی: ”تەنها سەیری ئەو شتانە دەکەم کە دەتوانم کۆنتڕۆڵیان بکەم ، کاتێک بەیانی لەخەو هەستام تەنیا بیر لەتۆپی پێ دەکەمەوە و ئەوەی دەبێت بۆ بارسێلۆنا بیکەم ” .

بابەتی زیاتر

Back to top button