ئه‌وروپائینگلتەرا

فابریگاس: جاک ویڵشێر لە توانایدا هەبوو لەگەڵ بارسا و ڕیاڵ سەردەمێکی گەورەی بەڕێ بکردایە

یاریگا- سیسک فابریگاسی یاریزانی ناوداری ئیسپانی بە داخە بۆ ئەو توانا بەهەدارچووەی جاک ویڵشیری ئیگلیزی هەیبوو.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، فابریگاس دەڵێ: “جاک بەهرەمەندێکی ئەوتۆ بوو، کە لای من یەکێکە لە هەرە بەهرەدارترین ئەو یاریزانانەی یاریم لەگەڵ کردبێ. کاتێک یەکەم جار هات لەگەڵماندا لە ئارسیناڵ ڕاهێنانی کرد تەمەنی هێشتا 16 ساڵان بوو. سەرم سوڕما گوتم پەکو چی باش و بەهێز و خێرایە! مایەی نەنگیەکی گەورەیە ئەوەی لەو ڕووی دا. بە داخەوەم بۆی، ئەو دەشێ ببوایەتە یەکێک لە ئەفسانەیەکی ئینگلیزی لە تۆپی پێ. ئێمە هەمیشە لەبارەی  یاریزانە ئینگلیزیەکانەوە گفتوگۆ دەکەین کە چۆن لەگەڵ یانە ئەورووپییە جیاوازەکاندا ڕادێن. هەمیشە باوەڕم وا بووە ویڵشێر یەکێکە لەو چەند یاریزانە کەمەی بەریتانیا کە لە توانایدا هەبوو سەردەمێکی گەورەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆناش بەڕێ بکردایە. هەمان شت بۆ ئارۆن ڕامسی و گاریس بەیڵیش بەو توانایەی کە هەیانە، گەر پێکان نەبوایە ئەوا زۆر زیاتریان پێشکەش دەکرد.”

ویڵشێر ماوەیەکی زۆر پێکان لە یاریکردنی دابڕی و نەیهێشت بە تەواوەتی بردەوشێتەوە. ئێستا لە تەمەن 28 ساڵیدایە و بێ یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button