یاریگا

لیڤەرپووڵ لە میرکاتۆی زستانە هیچ گرێبەستێک ئەنجام نادات بۆ شوێنگرەوەی بەرگریکارە پێکراوەکانی

یاریگا- یانەی لیڤەرپووڵ هیچ جموجوڵێکی گواستنەوەی نابێ لە میرکاتۆی زستانە سەرەڕای پێکرانی چوار یاریزانە سەرەکیەکەی لەهێڵی بەرگری.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زە ئەتڵەتیکی ئینگلیزی، کارگێری یانەکە هیچ گرێبەستێکی زستانەی نابێ بۆ دڵی بەرگری ڕێدز سەرباری پێکرانی جۆ گۆمێز و ڤێرجڵ ڤان دایک کە نەشتەرگەریشیان بۆ ئەنجام دراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە دەستەی هونەری لیڤەرپووڵیش بیریان لە کڕینی هیچ یاریزانێک نەکردۆتەوە و دەیانەوێ پشت بەو بەرگریکارانە ببەستن کە لە یانەکەدان وەکو جوێل ماتیپ، نات فیلیپس و ڕێیس ویلیامز.

جگە لە دوو یاریزانەکەی دڵی بەرگری، لیڤەرپووڵ هەریەکە لە ئالیکساندەر ئاڕنۆڵد و ئاندی ڕۆبێرتسۆن و فابینهۆشی بە هەمان هۆکار لە ئێستادا بەردەست نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button