ئه‌وروپا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕادەی پێكانەكەی بۆسكێتس ئاشكرا دەكات

یاریگا- فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كەمێك پێش ئێستا قەبارەی پێكانەكەی سێرجیۆ بۆسكێتسی ناوەڕاستكاری هەلبژاردەكەی ئاشكرا كرد.

لە یاری پێشووی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر سویسرا بۆسكێتس تووشی پێكان بوو.

كەمێك پێش ئێستا لە هەژماری فەڕمی خۆیان ڕایانگەیاند، بۆسكێتس پشكنینی پزیشكی بۆكراوە ودووپاتیشیانكردەوە كە تووشی پێكانێكی بچووك بووە لە بەستەرەی ئەژنۆی چەپیدا.

هەروەها ئاشكرایانكرد بەهۆی پێكانەكەیەوە ناتوانێت بەشداری یاریەكەیان بەرامبەر ئەڵمانیا بكات.

ئەم هەواڵەش مژدەیەكی دڵخۆشكەرە بۆ بارسێلۆنا، دوای ئەوەی پێشبینی دەكرا بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە، بەلام وا پێشبینی دەكرێت تەنها یەك هەفتە دووربكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button