ئیسپانیا

فۆرلان: ڕۆشتنی میسی كاریگەری نابێت لەسەر لالیگا

یاریگا- دیگۆ فۆرلان ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و یانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڤیاڕیال ، پێی وایە ڕۆشتنی میسی لە بارسێلۆنا كاریگەری نابێت لەسەر خولی ئیسپانی.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە فۆرلان ووتی: من ناڵێم هاوشێوەی دیاریەكە كە لە لیگا بەردەوام بێت، بەڵام ئاشكرایە خولەكە بە هەبوونی چەندین ئەستێرەی گەورە لە هەموو یانەكانەوە گەشەی كردووە.

بەردەوام بوو ووتیشی: لیگا هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە بە گرنگترین یانەكانی مێژووەوە، شتێكی باش دەبێت كە میسی لیگا جێنەهێڵێت، میسی و سوارێز یاریزانی گەورەن،هەموو شتەكان دەڕۆن و دێن و دەگۆڕێن بەلام لیگا وەك خۆی دەمێنێتەوە.

”لە كۆتاییدا ئەوەی دەمێنێتەوە لیگا و یانەكانە، ئەوە شتە گرنگەكەیە، ئەستێرەكان دێن و دەچن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button