ئه‌وروپا

ڕامۆس: یاری بەرامبەر ئەڵمانیا هاوشێوەی یاریە كۆتاییەكانە

یاریگا- سێرجیۆ ڕامۆس ، كاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دووپاتیكردەوە هیوادارە بتوانن لە ئەلمانیا ببەنەوە،بۆ ئەوەی بتوانن كێبڕكێی بردنەوەی نازناوەكە بكەن.

دوای ئەوەی یانەكەی لویس ئینریكی نەیانتوانی لە سویسرا ببەنەوە، جگە لە بردنەوە لە ئەڵمانیا هیچ هەلبژاردنێكی دیكەیان نیە، بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانیەتیەكە.

سەبارەت بە یاریەكەی ئەڵمانیا ڕامۆس ووتی: ڕۆژی سێ شەممە یاریەكی كۆتاییمان هەیە لە یاریگای خۆمان، متمانەمان بە خۆمان هەیە، لە کۆتاییدا شتەکان وەک یەکن و ناتوانرێت بگۆڕدرێن ،حەزماندەكرد لە ئۆكرانیا یان سویسرا ببەینەوە، بەڵام دۆخەكە هەروایە و ناگۆڕدرێت.

هەروەها ووتیشی: بردنەوە لە ئەڵمانیا تاكە چانسە بۆ گەشتن بە قۆناغی نیوەی كۆتایی، ئەگەر بە پەرۆشەوە بۆ بردنەوە بڕۆین و متمانەمان بە خۆمان هەبێت ئەوا دەتوانین یاریەكە ببەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button