ئه‌وروپا

یاریزانێكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید: ڕۆشتنی سوارێز لە بارسێلۆنا شێتانە بوو

یاریگا- ئەنتۆنیۆ كاسانۆ، یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ، سەرسام بوو بە بڕیارەكەی بارسێلۆنا و ڕۆشتنی لویس سوارێز لە یانەكە.

یانە كەتەلۆنییەكە لە هاوینی ڕابردوو بڕیاریدا لویس سوارێز بفرۆشێت دوای ئەوەی لە پلانەكانی ڕونالد كومانی ڕاهێنەر نەبوو، یاریزانەكە پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد.

كاسانۆ لە ووتەكانیدا كە ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە ووتی: بەڕای من ڕێگە دان بە ڕۆشتنی سوارێز بڕیارێكی شێتانە بوو، ئەو 350 گۆڵی لەماوەی شەش ساڵدا تۆماركرد، نازانم چۆن دەریانكرد لە كامپ نۆو.

كاسانۆ وەك گاڵتەپێكردنێك بۆ ئیدارەی بارسێلۆنا كە گریزمانی كردووە بە هێرشبەری سەرە ڕم:” سوارێزیان دەركرد و گریزمانیان كرد بە هێرشبەری سەرە ڕم ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button