ئیسپانیا

لێدوانی نوێ لە سوارێزەوە سەبارەت بە بارسێلۆنا ودابەزینی ئاستی هاوڕێكانی پێشووی

یاریگا- لویس سوارێزی یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە هەستی بە هیچ ڕێزنەگرتنێك نەكردووە لە بارسێلۆنا بەڵكو تەنها سەرسام بووە بە بیرۆكەی ڕۆشتنی و باس لە پەیوەندی لەگەل میسیش دەكات.

سوارێز لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بارسێلۆنای جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا سوارێز ووتی: پێموایە بارسێلۆنا بەهۆی ڕۆشتنمەوە ئازار ناچێژێ، بیركردنەوە هەبوو بیرم دەكردن بەڵام دەبێت ئەوە قبول بكەم.

هەروەها ووتیشی: من بۆهاوڕێكانی پێشووم دڵتەنگم ئەوان لە باشترین ئاستی گۆڵكردندا نین، بەڵام پێشبینی دەكەم بە خێرایی چارەسەر بێت.

گۆڵكارە ئۆرۆگوایەكە سەبارەت بە میسی ووتی: من زۆر قسە لەگەل میسی دەكەم، بەڵام نەك باسی تۆپی پێ، ئێمە هاوڕێین پێش هەر شتێك، باس لە ژیانی ڕۆژانەمان و ڤایرۆسی كۆرۆنا و بابەتی خێزانی دەكەین.

لە كۆتایشدا ووتی: هەستم بە هیچ بێ ڕێزییەك نەكرد لە بارسێلۆناوە، بەڵكو كاریگەر بووم بە ڕۆشتنەكەم، كە هەستم كرد لە یانەكەم داواكراو نیم ، ئێستا من لە یانە نوێیەكەم دڵخۆشم.

بابەتی زیاتر

Back to top button