ئینگلتەرافه‌ره‌نسا

دیشامب داوا لە ژیرۆ دەکات چێڵسی جێبهێڵێت

یاریگا-جارێکیتر دیدیە دیشامب راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا داوا لە ئۆلیڤەر ژیرۆ دەکات یانەیەکی نوێ بۆ خۆی هەڵبژێرێت.

ژیرۆ ساڵانێکە هێرشبەری سەرەکی هەڵبژاردەی فەڕەنسایە بەڵام کەمبوونەوەی خولەکەکانی یاریکردنی کاریگەری لەسەر ئاستی هەبووە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنساش.

دیشامب وتی” پێویستی بە بەردەوامییە و بارودۆخی لە یانەکە کاریگەری هەبووە، قسەم لەگەڵ کردووە و نایەوێت وا زوو واز لە  یاری نێودەوڵەتی بهێنێت، ئێمەش نابێت بیرمان بچێت ئەوی چی بۆ کردووین. بەڵام ئۆلیڤەر بە بارودۆخێکی قورسی جەستەی و دەروونیدا تێدەپەڕێت، یاریکردن بە خولەکی کەم لەگەڵ چێلسی زیانی پێدەگەیەنێت و ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بیت دەبێت چارەسەرێک بدۆزێتەوە”.

ئەم لێدوانەی دیشامب لە کاتێکدایە کەو راهێنەرە سەرقاڵی شیکارییە بۆ بانگهێشتی یاریزانەکان بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢، هەروەها پاڵەوانێتی یۆرۆی ساڵی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button