یاریگا

ئامار: فەڕەنسا پارێزراوە کاتێک دووانەی پۆگبا-کانتی سەرەکیین

یاریگا- سەرەکیی بوونی پۆڵ پۆگبا و نگۆلۆ کانتی لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا، کەڵەشێرەکانی بە پارێزراویی و دوور لە شکست هێشتۆتەوە.

شەوی ڕابردوو لە نێو خاکی پورتوگال لە میانی یارییەکانی خولی نەتەوەکانیئەورووپا کوڕانی دیدیە دیشا سەرکەوتن بەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی بە تاکە گۆڵێکی کانتی و ئەرکی خۆیان بە جۆرێک لە گەشتن بە کۆتاییەکانی پاڵەوانێتیەکە نزیک کردەوە.

لە پاش ئەو یارییەی کە ئەستێرەکەی چێڵسی ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد، ئامارەکان پیشانی دەدەن هەڵبژادەی فەڕەنسا لە بوونی ئەو دووانەدا وەک یاریزانی سەرەکی، هیچ یارییەک تامی شکستی نەکردووە. بە شێوەیەک لە 26 جاری پێکەوەیی لە نێو یاریگا 20 جار براوە بوونە.

دوای یارییەکە کانتی خۆشحاڵی خۆی بە یاریکردن هاوشانی پۆگبا پیشان دا کە ئەوەی دواتریان ماوەیەکە ئاستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد وەک پێویست نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button