ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ڤاڵڤێردی: بەرامبەر رۆماش بە سێ گۆل لە پێشبووین

یاریگا-ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا هۆشداری دەداتە  یاریزانەکانی هێشتا زووە بۆ ئاهەنگگێڕان.

ڤاڵڤێردی زیرەکانە سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر لیڤەرپوول تۆمارکرد بەڵام پەیامێکی بۆ یاریزانەکانی هەیە و وتی “براوەبووین بەرامبەر تیمێکی زۆر بەهێز، لە هەندێک کاتدا ئەوان کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو وە مەترسیداربوون، ئەمە هاوشێوەی پارساڵە کە یاری یەکەم سێ گۆڵ لە پێش بووین بەرامبەر رۆما، بۆیە دەبێت ئاگاداربین”.

لەو یارییەدا مێسی بە دوو گۆڵی زێڕین سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوە بە ئەنجامی ٣-٠ و یاری گەڕانەوەش لە خاکی ئینگلتەرا رۆژی سێ شەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button