یاریگا

یاریزانێکیتری گرنگی لیڤەرپووڵ تووشی پێکان هات

یاریگا- هەواڵەکانی ئەم ڕۆژانه لە بەرژەوەندی لیڤەرپووڵدا نییە کاتێک لیستی یاریزانی پێکراوی تا دێت کەڵەکە دەبێت.

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرابمبەر سلۆڤاکیا کە ئێستا بەردەوامی هەیە، ستیڤ کلارکی ڕاهێنەری سکۆتلەندا پێکرانی ئاندی ڕۆبێرتسۆنی ڕاگەیاند و لە لیستی یاریزانەکانیدا دووری خستەوە.

بە گوێرەی قسەکانی کلارک، پێکانی کاپتنەکەی سکۆتلەند لە ڕانیدایە و لە یاری ڕابردوویاندا بەرامبەر سڕبیا تووشی هات کاتێک بە لێدانی یەکلاکەرەوە هەڵبژاردەکەی ڕۆبێرتسۆن خۆیان گەیاندە یۆرۆی داهاتوو.

پێکرانی بەرگریکارەکەی باڵی چەپی ڕێدز، خەمێکی ئێجگار گەورەیە بۆ یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەر کاتێک لە هێڵی بەرگری ڤێرجل ڤان دایک، ئاڕنۆڵد، جۆ گۆمێز و فابینهۆی پێکانیان هەیە و یاری داهاتوویشیان لە پریمەرلیگ بەرامبەر لیستەر سیتی پێشەنگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button