یاریگا

تا چاکبوونەوەی پیۆلی ڕاهێنەری میلان، ئیبراهیمۆڤیچ هەڵدەستێ بەو ئەرکە!

یاریگا- یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هەر زوو خۆیان یەکلایی کردەوە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ستیفانۆ پیۆلیی ڕاهێنەریان که دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی، تا گەڕانەوەی پیۆلی بۆ دۆخی ئاسایی و زانینی دەرەنجامی پشکنینە پزیشکیەکان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی یانەکە هەڵدەستێت بە کاروبارە هونەرییەکان و سەرکردایەتی کردنی ڕۆسۆنێری بەشێوەیەکی فراوانتر.

سێ یاریی داهاتووی میلان کە چاوەڕێ دەکرێ بەبێ پیۆلی ئەنجامی دەدەن، ناپۆلی، لیل، فیورێنتینایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button