ئاسیائینگلتەرا

لیخویا دەستبەرداری مەجید بوگڕە نابێت

مەجید بوگڕەبە پێی هەواڵیکی Sky Sports ئەوا پاڵەوانی خوولی قەتەڕی یانەی لیخویا ڕەتی کردەوە بە هیچ شێوەیەک دەست بەرداری یاریزانی مەجید بوگڕە ببێت لەم مانگە.

 

یاریزانی تەمەن ٣٠ ساڵان کە پێشتر یاری بۆ یانەی ڕێنجێرز کردووە و لەم ماوەیەش بۆتە ئامانجی یانەی ویگان ئاتلێتیک کە دەیەوێت بە شێوەی خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵدا مۆر بکات و دواتر لە هاوینی داهاتوو گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵدا مۆر بکات.

بە هۆی پێکانی بەرگریکار ئیڤان ڕامیس ئەوا ماڕتینێز بە دوای بەرگریکارێکی تر دەگەڕێت و لە لیستەکە ناوی پۆل شاڕنەرـی یاریزانی یانەی وێست بڕۆمێچ ئالبیۆن هەیە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .