ئه‌وروپا

هازارد لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بووەتەوە؟ مارتینیز وەلام دەداتەوە

یاریگا- ڕۆبەرتۆ مارتینیز ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا باس لە بارودۆخی ئیدین هازارد ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی دەكات.

هەفتەی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی تووشبوونی ئەستێرەی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند وبەوەش نەیتوانی بەشداری یاریەكەی ڤالینسیا بكات كە تێیدا مێرینگی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستیهێنا.

مارتینیز بەهیوا بوو هازاد پێش یاریه فەرمیەكانی بەلجیكا چاك ببێتەوە،كاتێك لەم هەفتەدا ڕووبەڕووی ئینگلتەرا و دانیمارك دەبێتەوە.

لەگەل ئەوەشدا ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یاریەكەی ئینگلتەرا ڕایگەیاند هێشتا هازارد بەدەست كۆرۆناوە دەناڵێنێت و پشكنینە نوێیەكانی ئەرێنیە.

هەروەها ووتیشی: لەگەڵ ستافی پزیشكی ڕیاڵ مەدرید لە پەیوەندی داین و ناكرێت هازارد گەشت بكات بۆیە ناتوانێت بەشدار بێت.

چاوەڕوان دەكرێت ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی بەلجیكا نەتوانێت بەرامبەر دانیمارك یاری بكات و بەوەش بەشداریكردنی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بە نەناسراوە دەمێنێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button