چامپیۆنزلیگ

رۆبەرتسن: باش یاریمان کرد بەرامبەر مێسی

یاریگا-ئەندرو رۆبەرتسن بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوول دەڵێت یانەکەی باش یارییان کردووە بەرامبەر لیۆ مێسی سەرەڕای ئەوەی یارییەکەیان ٣-٠ دۆڕاند و لیۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد.

رۆبەرتسن دوای یارییەکە وتی “هەموومان دەزانین باشترین یاریزانی جیهانە و ناتوانین لەوە خۆمان لابدەین بەڵام من پێم وایە تا ئاستێک باش یاریمان کرد بەرامبەر مێسی و توانیمان رایبگرین. لە هەردوو گۆڵەکەیدا هیچ نەدەکرا بۆ راگرتنی. هیوادارم سێ شەممەی داهاتوو بتوانین بێدەنگی بکەین”.

لیڤەرپوول لە کامپ نۆو بە سێ گۆڵی خاوێن دۆڕا و بەوەش چانسی گەیشتنی بە یاری کۆتایی بە تەواوی لاواز بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button