چامپیۆنزلیگ

ڕۆبێرتسۆن: لیڤەرپول شتێكی باشی كرد بۆ وەستاندنی میسی

یاریگا- ڕۆبێرتسۆن بەرگریكاری لیڤەرپول باسی یاریەكەیان دەكات بەرامبەر بارسێلۆنا و لە كامپ نۆو و نمایشەكەی میسی سەرەڕای ئەوەی هەموو شتێكیان كرد تا بیوەستێنن.

بارسا لە نێو یاریگای خۆی بە سێ گۆڵی خاوێن كە گۆڵێك سوارێز و دوو گۆڵ میسی تۆماریانكرد و خۆیان لە یاری كۆتایی نزیك كردەوە.

ڕۆبێرتسۆن دوای یاریەكەیان ووتی: دەزانین لە چی ئاستێكدایە، ئەو باشترینی جیهانە، بەڕای من شتێكی باشمان كرد بۆ وەستاندنی، گۆڵێكی تۆماركرد بە چاودێریكردنی تۆپ و گۆڵێكی دیكە لە ڕێی لێدانی ڕاستەوخۆ هیچی دیكەی نەكرد جگە لەوانە.

هەروەها ووتیشی: چەند جاری دیكە ئەو كارانەی ئەنجامداوە؟ سەیریكەن، ئەو یاریزانێكی جیهانیە، بەڵام هیوادارم ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو لە ژێر باڵادەستی ئەودا نەبین، بزانین چی ڕوودەدات.

سێ شەممەی داهاتوو یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یاریگای ئەنفێڵد بەڕێوە دەچێت، یانەكەی كڵۆپ پێوویستی بە بردنەوەیە بە جیاوازی 4 گۆڵ تا خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button