ئینگڵته‌راگرنگترین

سەڵاح چەند نیشانەیەکەی کۆرۆنای پێوەدیارە

یاریگا-محەمەد سەڵاح  تووشی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ هاتووە و پزیشکەکەشی زانیاری نوێ ئاشکرادەکات.

تووشبوونی ئەو یاریزانە لە میانەی گەڕانەوەی بوو بۆ وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە یارییە نێودەوڵەتییەکان. پزیشکی هەڵبژاردەی مسڕ محەمەد ئەبو ئێلێلا بۆ دەیلی مەیڵ وتی “چەند نیشانەیەکی سووکی پێوەدیارە بەڵام کەیسەکەی قورس نیە و ئێستا خۆی کەرەنتین کردووە. لەگەڵ چاکبوونەوەی راستەوخۆ دەتوانێت بگەڕێتەوە ئینگلتەرا. هەمووان لێرە خەمی ئەوەیانە و ئامادەن هەر شتێکی بۆ بکەن کە بکرێت”.

چەند وێنەیەک لە رۆژنامەکان بڵاوکراوەتەوە، بەر لە پشکنینەکەی ئەستێرەکەی لیڤەرپوول بە بێ ماسک بەشداری ئاهەنگی بووک گواستنەوەی براکەی کردووە و رەنگە سەرچاوەی تووشبوونەکەی بێت.

وێنەیەک لە ئاهەنگەکە
وێنەیەک لە ئاهەنگەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button