ئینگلتەرا

داوادەکرێت ئاوبامیانگ لە باڵەکان رزگاربکرێت

یاریگا-هاندەرانی ئارسناڵ فشار دەخەنە سەر میکێل ئارتێتا بۆ ئەوەی ئێمیریک ئاوبامیانگ وەکو هێرشبەری ناوەڕاست بەکاربهێنێت نەک لە باڵەکان.

لەگەڵ هاتنی ئارتێتا ئاستی گۆڵکارەکەی گەنەرز دابەزیووە، بەشێک لە هاندەرانیش تۆمەتباری دەکەن بەوەی ناوبراو لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەکو جاران هەوڵنادات. بەڵام بۆچوونە زاڵەکە ئەوەیە ئاوبا لە شوێنی راستەقینەی خۆی یاری پێناکرێت و هاندەران داوادەکەن شوێنەکەی خۆی پێبدرێتەوە، ئەم بۆچوونەش زیاتر هەڵکشا پاش ئاستە بەرزەکەی ئەو یاریزانە لەگەڵ هەڵبژاردەی گابۆن لەم هەفتەیەدا کە وەکو هێرشبەر یاری کرد.

ئاوبامیانگ وەرزی رابردوو خاوەنی ٢٢ گۆڵ بوو لە پریمەرلیگدا بەڵام ئەم وەرزە لە هەشت یاری تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button