ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

تیباس: رۆناڵدۆ خولی ئیتاڵی باشترنەکردووە و لالیگاش بیری ناکات!

یاریگا-خافیێر تیباس سەرۆکی خولی ئیسپانی دەڵێت بیری رۆناڵدۆ ناکەن و ئەو یاریزانە نەیتوانیووە خولی ئیتاڵی باشتربکات.

تیباس لە وەڵامی پرسیارێکی مارکا سەبارەت بەئەگەری رۆیشتنی مێسی لە بارسێلۆنا و رامۆس لە مەدرید وە کاریگەرییەکانی لەسەر ئیسپانیا وتی” بەدڵنییایەوە نامانەوێت بڕۆن بەڵام ئەگەر رووبدات دەبێت بە هەموومان جێگەیان پڕبکەینەوە. بینیمان رۆناڵدۆ رۆیشت و راستتان دەوێت هیچ نەگۆڕاوە بۆ ئێمە و بیری ناکەین. هەروەها پێشم وانیە خولی ئیتاڵی باشترکردبێت، بگرە بە کەمی هەست بە چوونی کرا بۆ یوڤێنتۆس. بەهەمان شێوە بۆ نێیمار چونکە لالیگا بڕاندێکە خاوەنی یانەی گەورەیە و لە سەروو هەموو یاریزانێکەوەن، ئیتر گرنگ نیە یاریزانەکە چەند بەهرەمەندە”.

ئەم لێدوانانەی تیباس لە کاتێکدایە هەریەک لە لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا و سێرجیۆ رامۆس لە ریاڵ مەدرید تاوتووێی رۆیشتنی یانەکانیان دەکەن و لێدوانی سەرۆکەکە رەنگە هاریکار نەبێت بۆ مانەوەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button