ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

کوڕەکەی مارادۆنا رەوانەی نەخۆشخانە کرا

یاریگا
دیەگۆ ئارماندۆ جۆنیۆر، کوڕەکەی مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێ ئارجێنتینا بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

تۆڕی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، کوڕەکەی ئەفسانەی تانگۆ نۆ رۆژ لەمەوبەر لە شاری ناپۆلی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بو و لەو کاتەوە رۆژانە تەندروستی خرابتر بوو و دواجار بە ناچاری رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەم شارە کرا و لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندایە.

ئەمە لە کاتێکدایە مارادۆنای باوکیش ماوەیەک لەمەوبەر بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کرا و دواتر نەشتەرگەری مێشکی بۆ کرا.

Back to top button