یاریگا

فەرمی: کیلیان مپاپێ بەشداری یاریەکەی پورتوگال ناکات

یاریگا- هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە کاتێکی هەستیاردا بە هەواڵێکی ناخۆش شۆک کران کاتێک بە فەرمی یەکلایی بوویەوە کیلیان مباپێی ئەستێرەی دیاری هەڵبژاردەکە ئەمشەو بەرامبەر پورتوگال یاری ناکا لە میانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

گۆڵکارەکەی پاریس سان جێرمان ئەم وەرزە بە دەست زنجیرەیەک پێکانەوە دەناڵێنێت کە دواترینیان پێکانە لە ڕانیدا، هەر بۆیە بۆ یاریە گرنگەکەی ئەمشەو ئامادە نابێت لە کاتێکدا براوەی نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە ڕاستەوخۆ سەر دەکەوێت بۆ کۆتاییەکانی پاڵەوانێتیەکە. یەکسانبوونیشیان، چارەنووسیان دەخاتە کۆتا یارییەکانی گروپەکەیان لە ڕۆژی سێشەممە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی بە 10خاڵ و تەنها جیاوازی گۆڵ لە هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان، پێشەنگی کۆمەڵەکەیانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button