ئیتاڵیا

بەپەلە: ستیڤانۆ بیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی تووشبوونی ڕاهێنەری یانەكەی ستیڤانۆ بیۆلی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئەیسی میلان ڕایگەیاند: ستیڤانۆ بیۆلی ڕاهێنەر لە دواین پشكنینەكانی یانەكە دەركەوتووە كە پشكنینەكانی ئەرێنیە و هەڵگری ڤایرۆسی covid-19یە ، ئەو لە ئێستادا لە ماڵەكەی خۆیدا كەرەنتین دەكرێت و هیچ نیشانەیەكی نەخۆشیەكەی تێدا دەرنەكەوتووە هەروەها پشكنینەكانی دیكەی سەرجەم یانەكە نەرێنی بووە.

هەروەها ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆی یانەكە هەڵدەوەشێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button