ئەفریقائینگلتەرا

لە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەو یاریانەی محەمەد سەڵاح ناتوانێت بەشداری بكات

یاریگا- محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دوای پشكنینەكانی ئەم دواییانەی هەڵبژاردەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

دوێنێ فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسڕ ڕاگەیاند دوای پشكنینەكانی محەمەد سەڵاح دەركەووت پشكنینەكانی ئەرێنیە و هەڵگری ڤایرۆسی covid-19یە.

بەپێی ڕۆژنامەی (لیڤەرپوول ئیكۆ) سەڵاح ناتوانێت بەشداری یاری یانەكەی بەرامبەر لیستەر سیتی بكات، كە بڕیارە لە 21ی نۆڤەمبەردا ئەنجام بدرێت.

لە 24ی مانگ ماوەی كەرەنتینەی ئەستێرە میسڕیەكە تەواو دەبێت ،پێش ڕۆژێك لە یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، ئەمەش وادەكات بەڕێژەیەكی زۆر لەو یایەش نەتوانێت بەشداری بكات.

هەروەها ئامادەنەبوونی لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر تۆگۆ دڵنیاكرایەوە، لە میانەی یاریەكانی پاڵاوتنەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا.

بابەتی زیاتر

Back to top button