ئه‌وروپا

بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت میسی باشترە ئەگوێرۆ گاڵتە بە پێلێ دەكات

یاریگا- سێرجیۆ ئەگوێرۆ ، یاریزانی هەلبژاردەی ئەرجەنتین ویانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی گاڵتە بە سەردەمی یاریكردنی ئەفسانەی بەڕازیلی پێلێ دەكات، لە وەڵامی بەراوردكردنی بە لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.

پێلێ یەكێكە لە ئەفسانە گرنگەكانی تۆپی پێ، توانیویەتی سێ جار جامی جیهانی لەگەل هەڵبژاردەكەی بەدەستبهێنێت، بەڵام لە ئەوروپا یاری نەكردووە و لە ساڵی 1977 وازی لە یاریكردن هێناوە.

لەگەڵ ئەوەشدا وادیارە ئەمە یەكێك لە نزیكترین هاوڕێكانی میسی سەرسام نەكردووە و ئەو پێی وایە میسی باشترین یاریزانی مێژووە و تۆپی پێ لەسەردەمی پێلێ بە لاواز ناودەبات.

ئەگوێرۆ لە وەڵامی بەراوردكردنی میسی و پێلێ ووتی: ڕاستە پێلێ باش بووە بەڵام یاریكردنیم نەبینیوە.

هەروەها وەك گاڵتەپێكردنێك دەڵێت: لەو كاتەدا گۆڵپارێزەكان تەنانەت دەستكێشیان لەدەست نەبووە، پێلێم نەدیوە یاری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button