یاریگا

باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی پریمرلیگ دیاری کرا

یاریگا- خەڵاتی باشترینەکانی مانگی ڕابردووی پریمەرلیگ پێشکەش کران و بۆ باشترین ڕاهێنەری ئەو مانگە نونۆ سانتۆ هەڵبژێردرا.

وڵڤرهامپتن بە سەرکردایەتی سانتۆی پورتوگالی لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو لە 4 یاریدا توانیان بەرامبەر فوڵهام، لیدز یونایتد و کریستاڵ پاڵاس براوەبن و لەگەڵ نیوکاسڵیش کەوتنە داوی یەکسابنبوونەوە.

سانتۆ، بۆ ئەو خاڵەتەی مانگەکە کێبڕکێی بوو لەگەڵ چوار ڕاهێنەریتر؛ ڕاڵف هاسینهوتڵی ساوسهامپتن، جۆزێ مۆرینهۆی تۆتنهام، داڤید مۆیی وێستهام و دین سمیسی ئەستۆنڤیلا.

بابەتی زیاتر

Back to top button