ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

ئاشکرا بوو کە سەڵاح لە کوێ تووشی کۆرۆنا بووە

یاریگا
دوای تووشبوونی محەمەد سەڵاح بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەند سەرچاوەیەک هۆکاری تووشبوونی ئەو یاریزانە میسڕیە بە پەتاکە ئاشکرا دەکەن.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووە، هەفتەی رابردوو یاریزانە میسڕیەکە بە مەبەستی پەیوەندی کرد بە هەڵبژاردەکەی گەڕایەوە وڵاتەکەی و لەوێ لە شاری قاهیرە بەشداری ئاهەنگی بوک گواستنەوەی براکەی کرد و لەوێ تووشی ڤایرۆسەکە بووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە چاوەڕێ دەکرێت سەڵاح لەلایەن یانەکەیەوە تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە، چونکە بەبێ پرسی ئەوان بەشداری ئاهەنگەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button