یاریگا

“هەرگیز خۆم وەکو یەکێک لە باشترینەکانی پریمەرلیگ نەزانیوە”

یاریگا- سەرەڕای پیشاندانی ئاستێکی ئێجگار بەرز لەم وەرزەدا، هیونگ مین سۆنی یاریزانی تۆتنەهام ڕەتی دەکاتەوە خۆی وەک یەکێک لە باشترینەکانی خولی ئینگلیزی دانابێ.

لە چاوپێکەوتنکیدا لەگەڵ کەناڵی یوتوپی یەکێتی تۆپی پێی کۆریا، ئەستێرەکەی سپێرس گوتی: “هەرگیز بۆ جارێکیش بیرم نەکردۆتەوە من له نێو باشترینەکانی پریمەرلیگم. ڕستگۆبم، بۆ چرکەیەکیش وام بیر نەکردۆتەوە. هەیشە هەوڵم داوە بە هەموو توانامەوە لە پێناو و تۆتنهام و هەڵبژاردەی نیشتیمانی.”

سۆن، هاوشانی جێمی ڤاردی و موحەمەد سەڵاح و کاڵڤێرت لێوین بە 8 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەیە و دوو ئەسیستیشی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button