ئه‌وروپا

ئەلیسۆن یانەی داهاتووی خۆی دوای ڕۆشتنی لە لیڤەرپول و كاتی وازهێنانی خۆی دیاریكرد

یاریگا- ئەلیسۆن بیكەر ، گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ، باسی لە پلانەكانی داهاتووی خۆی كرد و ئەو كاتەی دیاریكرد كە دەیەوێت واز لە یاریكردن بهێنێت.

ئەلیسۆن لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: ” پلانەكانم؟ من هیچ كات پلانی درێژخایەنم دانەناوە، بێگومان خەونم هەبووە، بەڵام هەمیشە قاچەكانم لەسەر زەوین ، بە وردی تیشك دەخەمە سەر ئەوەی لە دەستمدایە ، ئەوەی پێوویستە ئێستا بیكەم”.

هەروەها ووتیشی: بەرنامەم هەیە لە تۆپی پێدا تا ماوەیەكی درێژ بەردەوام بم، لەوانەیە تا تەمەنی 35 تا 40 ساڵی بەردەوام بم.

” دەمەوێت هەموو هەوڵ و توانایەكم بخەمە كار بۆ هەڵبژاردەكەم و یانەكەم تا لە ئەوروپام، ئاواتم هەیە لە داهاتوودا بگەڕێمەوە بەڕازیل ، بەڵام كاتی ڕوودانی نازانم ، تەنها خودا خۆی ئەم كارە دەكات”.

لە كۆتایشدا ووتی: دەزانم خودا شتێكی بۆ من هەیە، دەمەوێت شوێن پلانەکانی خودا بکەوم بۆ ژیانم، بەرنامەم هەیە بۆ پیشەکەم، بەڵام هەموو شتێک پەیوەستە بە خوداوە، بەڵام ئارەزووم ئەوەیە كاتێك دەگەڕێمەوە بۆ بەڕازیل ئەگەر خودا بیەوێت یاری بۆ ئینتەر ناسیۆنال بكەم، ئەوێ مالی منە و ئەو یانەیەیە كە خۆشم دەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button