ئه‌وروپا

مۆدریچ لەژێر هەڕەشەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنادایە

یاریگا- لۆكا مۆدریچ ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ،لە ژێر هەڕەشەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنادایە.

بەرنامەی بەناوبانگی ” ئێل چێرینگیتۆ”ی ئیسپانی ئەمڕۆ ئەوەی نیشاندا، كە ناوەڕاستكاری هەلبژاردەی كرواتیا لۆكا مۆدریچ، لەژێر هەڕەشەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایە ، ئەوەش دوای ئەوەی لە ڕاگەیاندراوێكی فەرمیدا تووشبوونی ڤێدای هاوتیمی لە هەڵبژاردەی كرواتیا بە ڤایرۆسەكە ئاشكرا كرا.

بەرنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە یاریزانەك لە نێوان گێمەكانی یاری نێوان كرواتیا و توركیا زانیویەتی هەڵگری ڤایرۆسەكەیە، دوای زانین دەستبەجێ یاریگای جێهێشتووە.

ڕێك پێش یاریەكەیان بەرامبەر توركیا لە وێنەیەكدا ، مۆدریچ لەگەڵ ڤێدای هەڵگری ڤایرۆسەكە دەركەووت.

بابەتی زیاتر

Back to top button