ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

” رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەیەکەمانەوە دەکات “

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی ماوەیەکە دەنگۆی جیابونەوەی لە یانەکەی بڵاوبووەتەوە و چەندین یانەش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.

پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتد دیارترین ئەو یانانەن کە باس لە چوونی ئەو یاریزانە بۆ ئەو یانانەن دەکرێن، بەڵام دینی کاپتنی یانەی وێلڤەرهامبتۆنی ئینگلیزی پێیوایە دۆن دەتوانێت بە یانەکەیانەوە بکات، چونکە یانەکەیان خاوەنی کۆمەڵێک لە یاریزانی هاونیشتیمانیەتی و لە هەمان کاتیشدا لەلایەن خۆرخێ مێندێزی هاونیشتیمانی و هەروەها بەرێوەبەری کارەکانیەوە خاوەنداریەتی دەکرێت.

کریس هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و دەنگۆیەکیش هەیە یانەکەی بە هۆی موچە زۆرەکەی، ساڵی داهاتوو دەستبەرداری دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button