ئه‌وروپا

لیڤەرپول دۆخی ئەستێرەی یانەكەی دوای نەشتەرگەری ئاشكرا دەكات

یاریگا- بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی جۆ گۆمێز نەشتەرگەریەكی لە ئەژنۆیدا بۆ كراوە، دوای ئەوەی لە ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی تووشی پێكان هات.

پێكانە یەك لە دوای یەكەكانی یاریزانانی ڕێدز بەردەوامە ، جۆ گۆمێز دەچێتە ڕیزی هەریەك لە یاریزانان ڤان دایك و فابینهۆ و ئارنۆڵد.

لای خۆیەوە لیڤەرپول ئاشكرایكرد كەوا جۆ گۆمێز نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی لە ئەژنۆی چەپیدا بۆ كراوە و هیچ زیانێك بە بەستەرەی ئەژنۆی نەگەشتووە وەك ئەوەی دەنگۆ هەبوو.

شایەنی باسە لیڤەرپول بە فەرمی ماوەی دووركەوتنەوەی یاریزانەكەی دیاری نەكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button