ئیسپانیا

یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا باس لە پەیوەندی نێوان میسی و گریزمان دەكات

یاریگا- ئیڤان ڕاكیتیچ یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئێستای سێڤییای هەمان وڵات، باس لە پەیوەندی نێوان لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكە و گریزمان دەكات.

ناوەڕاستكارە كرواتیەكە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بارسێلۆنای بەرەو سێڤییا جێهێشت.

ڕاكیتیچ سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە سێڤییاوە ووتی: بێگومان بارسێلۆنا وەك سێڤییا نیە، هەوڵ دەدەم باشترین ئاست لێرە پێشكەش بكەم.

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان میسی و گریزمان ووتی: ئەو دوانە زۆر باش دیارن پێكەوە، لە ژووری خۆگۆڕین زۆربەی كات پێكەوە بوون، ئەوەی بینیم لە ژووری خۆگۆڕین ئەوە بوو كە باش ڕەفتار دەكەن ، هیچ پێوویست بە دوودڵی ناكات ،ئەوان زۆر نایابن.

بابەتی زیاتر

Back to top button