ئه‌وروپا

دیپای: كێ نایەوێت لە بارسێلۆنا یاری بكات؟

یاریگا- میمفیس دیپای، یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ئۆڵۆمپێك لیۆن ، خواستێكی ڕوون و ئاشكرای بۆ یاریكردن لە بارسێلۆنا دەربڕی.

دیپای لە هاوینی ڕابردوو نزیك بوو لە پەیوەندیكردنی بە بلاوگراناوە بەڵام ئیدارەی یانەكەی ڕێگربوون.

گرێبەستی هێرشبەرەكە لەگەڵ لیۆن لە هاوینی داهاتوو تەواو دەبێت و لەسەر داوای كومانی ڕاهێنەر بارسا دەیەوێت لە زستاندا گۆڵكارەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانە كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە دیپای دەڵێت: نازانم، بازاڕی گواستنەوە كراوە نیە، لە ئێستادا هیچ لێدوانێكم نیە.

هەروەها ووتیشی: هەموو هەولم بۆ ئەوەیە ئاستم باشتر بكەم و ببمە یاریزانی باشتر.

سەبارەت بە یاریكردن بۆ بارسێلۆنا ووتی: كێ لە ئێمە نایەوێت بۆ بارسێلۆنا یاری بكات؟ یەكێكە لە باشترین یانەكانی جیهان، هەموو كەس حەز بەوە دەكات، بەلام من ئێستا بیری لێ ناكەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button