ئه‌وروپا

دی بۆر لە دوای پێكانی یاریزانەكانی: سوودی یاری دۆستانە چیە؟

یاریگا- فرانك دی بۆر، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە دوای ئەو خشتە چڕەی یاریە دۆستانەكان پێی وایە ئەو یاریانە بێ سوودە.

لە یاریەكی دۆستانەدا هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هۆڵەندا بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

ناتان ئاكی بەرگریكاری هەڵبژاردەی لە سەرەتایی یاریەكە بەهۆی پێكانی ماسولكەوە یاریگای جێهێشت و یاریزانەكە دەگەڕێتەوە بۆ یانەكەی مانچستەر سیتی بەشداری دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەكەی ناكات.

لە دوای یاریەكە دی بۆر ووتی: پێم وانیە پێوویست بكات ئەو یاریانە بكرێن.

هەروەها ووتیشی: پێوویستە ئاگاداری یاریزانان بین، دەبێت هەموو لایەنە بەشدارەكان پێكەوە دانیشن و گفتوگۆ بكەن و باس لە تەندروستی یاریزانان بكرێت، چونکە تەندروستی یاریزانان گرنگە و ئێمە لەسەر ئەوە هاوڕاین و دەبێت بڕیار دەربکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button