ئه‌وروپا

پەڕەی فەڕمی بارسێلۆنا ئامارێك بڵاو دەكاتەوە كە باڵادەستی میسی لەسەر ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتوس ئاشكرا دەكات

یاریگا- هەژماری فەڕمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئامارێكی ژمارەیی بڵاوكردەوە كە تێیدا لیۆنێل میسی لە پێش یانە گەورەكانی ئەوروپاوەیە لە سەروویانەوە ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتوس.

تۆڕی”ESPN”ی جیهانی ئامارێكی بڵاوكردووەتەوە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا میسی زیاتر لە یانە گەورەكانی ئەوروپا گۆڵی بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆماركردووە.

میسی لە 10 ساڵی ڕابردوودا زۆرترین گۆڵی تۆمار كردووە لە پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا بە لێدانی ڕاستەوخۆ، 33گۆڵی بە درێسی بارسێلۆناوە تۆمار كردووە بە لێدانی ڕاستەوخۆ.

لە دوای ئەو یوڤێنتوسلە پلەی دووەم دێت بە تۆماركردنی 31 گۆڵ،پاشان ڕیاڵ مەدرید بە 26 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button