یاریگا

پۆچێتینۆ لە دەرگای یانەیەکی ئیسپانیەوە ئەرکێکی نوێ وەردەگرێت

یاریگا- یانەیەکی ئیسپانی ئامانجیانه ماوریسۆ پۆچێتینۆ وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان دەستنیشان بکەن. بەوەش ڕکابەرێکی بەهێز بۆ مانچستەر دروست دەبێت کە ماوەیەک وەک شوێنگرەوەی سۆڵشایەر لەبارەیەوە دەنگۆی ڕاگەیاندن هەیە.

ڕۆژنامەکانی بەریتانیا، لە نێویاندا دەیلی مەیڵ زانیاری داوە کە یانە باسکیەکە پۆچێتینۆیان وەک کاندیدێکی بەهێز دیاری کردووە بۆ شوێنگرەوەی گایزۆ گاریتانۆ کە لە ئێستادا ئەنجامە خراپەکانی لە لێواری دەرکردن نزیکی کردۆتەوە.

هاوکات سەرچاوەی فوتباڵ ئیسپانیا نێوی هەریەکە لە ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری پێشووتری بارسێلۆنا و مارسێلینۆ گارسیا تۆراڵی ڕاهێنەری پێشووی ڤالێسنیای وەک پلانەکانی بیڵباو باس دەکات.

پۆچتینۆ ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی لە ئیسپانیا هەیە [2009-2012 لەگەڵ ئیسپانیۆل]. لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردووەوە لە پاش لەسەر کار لابردنی لە تۆتنهام، ڕاهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button