ئیسپانیاگرنگترین

پەیامێكی پڕ سۆز لە شتیگنەوە بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا

یاریگا: مارك ئەندریە تێر شتیگن،گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیامێكی پڕ سۆزی بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا نارد.

تێر شتیگن ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان، كە تێیدا پەیامێكی پڕ هەستی بۆ هاندەرانی یانە كەتەلۆنییەكە نارد.

گۆڵپارێزە ئەڵمانیەكە لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەڵێت:بارسێلۆنا بووەتە ماڵی خۆم و خێزانەكەم، ئێمە لێرە لە ناوەوە و. دەرەوەی یاریگاش دڵخۆشین.

” شتەكە تەنها پەیوەندی بە یاریەكردنەوە نیە بۆ گەورەترین یانەی جیهان، لەوە گەورەترە، لەم شارەدا هاندەران وەك ئەوەی یەكێك بم لەوان مامەڵەیان لەگەڵ كردم، ئەوە هەستێكە هەرگیز لە بیرم ناچێتەوە”.

گۆڵپارێزە لێهاتووەكەی بلاوگرانا زیاتر دەڵێت: ”دەمەوێت چەندین ساڵ لە کامپ نۆ یاریی بکەم و بەردەوام بم لە بردنەوەی نازناو، هیچ شتێك لە پاڵنەری هاندەر گەورەتر نیە، هیوادارم بەمزوانە پێكەوە ئاهەنگ بگێڕین، بارسێلۆنا زیاتر لە یانەیەك”.

بابەتی زیاتر

Back to top button