ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

مانچستەر یۆنایتد پلانی گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆی هەیە بۆ خولی ئینگلیزی

یاریگا: بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان، مانچستەر یۆنایتد بیر لە گواستنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پێشووتری یانەكە و ئێستای یوڤێنتوس دەكات بۆ خولی ئینگلیزی.

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ شەیتانە سورەكان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد پێش ئەوەی لە هاوینی 2009 بە بڕی 94 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە كرد و بەوەش بوو بە گرانترین یاریزانی ئەو كاتەی جیهان.

بە پێی تۆڕی ESPN بیر لە گواستنەوەی یاریزانەكە دەكات لە هاوینی داهاتوو بۆ ڕیزەكانی.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی لەلایەن ESPNەوە بڵاوكراوەتەوە، یوڤێنتوس ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر فرۆشتنی ڕۆناڵدۆ بکات ، ئەگەر ئەو یاریزانە داوای جێهێشتنی ڕیزەکانی بیانکۆنیری بکات .

شایەنی باسە چەند ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕەنگە یوڤێنتوس واز لەئەفسانە پورتوگالیەكە بهێنێت ، بەهۆی زۆری مووچەکەی و ئەو قەیرانە داراییەی ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروست بووە .

بابەتی زیاتر

Back to top button