ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بایرن میونشن دەستبەرداری ئالابا نابێت

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و یانەکەشی ئامادەنیە زستانی ئەمساڵ دەستبەرداری بێت.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە کارگێری باڤارییەکان بریاریاندابوو پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستی بەرگریکارەکەیان دەستبەرداری بن، بۆ ئەوەی بتوانن لە فرۆشتنی داهاتێکیان هەبێت، بەڵام لەسەر داوای هانس فلیکی راهێنەرەکەیان پلانەکەیان گۆڕیوە و تاوەکو هاوینی داهاتوو کاتێ گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت رێگە بە جیابونەوەی نادەن، واتە ئەو یاریزانە هاوینی ساڵی داهاتوو بێ بەرامبەر یانەکەی جێدێڵێت.

راهێنەری میونشن پێیوایە بە جیابونەوەی ئالابا لەم زستانە، شیرازەی هێلی بەرگری تێکدەچێت، بۆیە ئەو پێیوایە پارێزگاری کردن لە پلانەکانیان سوودی زیاترە لە بەدەست هێنانی داهات.

بابەتی زیاتر

Back to top button