ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

گەورەترین گۆڕینەوەی سەدە بەڕێوەیە

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی جێهێشتنی ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لەلایەن کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی پۆرتوگاڵی ئەو یانەیە، دەنگۆیەکی بەهێزتر بڵاوبووەتەوە.

رۆژنامەی توتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووە پاش بڵاوبونەوەی دەنگۆی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستی گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکەی خانمە پیرەکە، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئامادەیە گۆڕینەوەیەک لەگەڵ ئەو یانەیە بکات و لە پێناو گواستنەوەی یاریزانەکەیان، نێیمار داسیلڤا هێرشبەری یانەکەیان پێشکەشی یانە ئیتاڵیەکە بکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو گەورەترین پرۆژەی سەدە لە ئارادا بێت.

رۆناڵدۆ هاوینی 2022 گرێبەستەکەی کۆتایی و دەنگۆیەک هەیە یانەکەی بە هۆی زۆری موچەکەی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و هاوینی داهاتوو دەستبەرداری دەبن.

Back to top button