ئه‌وروپا

سەرۆكی لیۆن: دیپای لە مانگی یەك یانەكە جێناهێڵێت

یاریگا: جان میشێل ئۆلاس، سەرۆكی یانەی لیۆنی فەڕەنسی، ئەو دەنگۆ بەربڵاوانەی ڕەتكردەوە سەبارەت بە ڕۆشتنی كاپتنی یانەكەی میمفیس دیپای ،لە گواستنەوەكانی زستانەدا و دووپاتیشیكردەوە تا كۆتایی وەرز بەردەوام دەبێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دیپای نزیك بوو لە پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە ، بەڵام قەیرانی دارایی یانەكە ڕێگر بوو.

گرێبەستی یاریزانە هۆڵەندیەكە لەگەڵ لیۆن لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت،پێدەچیت سەڕۆكی لیۆن لاری نەبێت لە فرۆشتنی هێرشبەرەكە لە كۆتایی وەرزدا بە خۆڕایی لە بری ئەوەی لە زستاندا بیدات بە بارسا.

سەرۆكی یانە فەڕەنسیەكە لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامە فەڕەنسیەكان ووتی: ئێمە یاریزانی نێودەوڵەتیمان زۆرە، میمفیس سەركردەیە، لەو باوەڕەدام لە توانایدایە لیۆن بهێنێتە ئەو جێگایەیە كە شایستەیە، بۆیە دەبێت پارێزگاری لێبكەین.

” من یەكەم كەس بووم لە گواستنەوەكانی ڕابردوودا كە ووتم یانەكە جێناهێڵێت، بەڵام كەس گوێی لێنەگرتم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button