ئه‌وروپا

ئینریكی:متمانەم بە ئەسینسیۆ هەیە و پێكانی فاتی كاریگەری لەسەر داهاتووی نابێت

یاریگا: لویس ئینریكی ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دووپاتیكردەوە كە لە ماوەی ڕاهێنەرایەتیدا ناتوانێت هەموو یاریزانەكان بە بژاردەكانی ڕازی بكات.

لیستی یاریزانەكانی ئینریكی مشتومڕی لە دوای خۆی هێنا، بەوەی كیپای گۆڵپارێزی چێڵسی بانگهێشتكراوە سەرەڕای ئاستە ناجێگیریەكەی، و بانگهێشتكردنی ماركۆ ئەسینسیۆ لە جێگای ئەنسۆ فاتی.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاریە دۆستانەكەیان بەرامبەر هۆڵەندا ئینریكی ووتی: من تەنیا باسی ئەوە دەکەم کە من لە یاریزانانەوە دەیبینم بەبێ گوێدانە تەمەن یان هەر شتێکی تر ،بەڵێ هەندێك دەگمەنی هەیە وەك ئەوەی كیپابە ساتێكی سەختدا تێدەپەڕێت.

هەروەها ووتیشی: من ئەسینسیۆم خۆشدەوێت،متمانەم پێی هەیە ئەوەش ڕوونە لای هەمووان، بەڕێژەی%99 پشتم پێبەستووە،ڕێز لە ڕاو و بۆچوونی هەمووان دەگرم، وا خۆم نیشان نادەم کە هەموو کەسێکم خۆش دەوێت.

سەبارەت بە پێكانی فاتی ووتی: پێم وانیە تەمەنی پەیوەندی بە پێكانەكەیەوە هەبێت، هەروەها كاریگاری لەسەر داهاتووی نابێت.

ئەمڕۆ لە یاریەكی دۆستانەدا ئیسپانیا ڕوووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە، لە 14 و17ی مانگدا لە یاری نەتەوەكانی ئەوروپادا یاری دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button