ئیسپانیافه‌ره‌نسا

وادەی گەڕانەوەی بەنزیمە راگەیەندرا

یاریگا-کەریم بەنزیمە زووتر لەوەی پێشبینی دەکرا دەگەڕێتەوە و هیچ یارییەکەی ریاڵ مەدرید لەدەست نادات.

کەریم لە یارییە کارەساتبارەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا تووشی پێکان هات، سەرەتا ترسی ئەوە هەبوو ماوەیەکی زۆر دووربکەوێتەوە بەڵام پشکنینەکان دەریانخست ئەو ئازارەی یاریزانە فەڕەنسییەکە تووشی هاتووە تەنها بەهۆی زۆر یاری کردنەوە بووە و لەگەڵ تەواوبوونی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان دەتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان.

زۆری یارییە یەک لەدوای یەکەکانی یانەکان، بووەتە هۆکاری زیادبوونی پێکانی یاریزانان و بەو هۆیەشەوە دیاردەی رێگەگرتنی یانەکانی سەریهەڵداوە لە بەشداریکردنی یاریزانەکانیان لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بە تایبەت کە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ لە ئارادایە. هەرچەندە لە باری کەریم دا کاروانی نێودەوڵەتی ئەو یاریزانە کۆتایی هاتووە و پێکانەکەی بەهۆی بەشداریپێکردنی بەردەوامی ئەو یاریزانەیە لە سەرجەم یارییەکانی یانەکەیدا بە بێ پشوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button