ئیسپانیا

30 هەزار یۆرۆ هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید لە زیندان ڕزگار دەكات

یاریگا: ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد لۆكا یۆڤیچی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ، دوای گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ نوسینگەی داواكاری گشتی لە سزای زیندان ڕزگاری بوو.

لۆكا یۆڤیچ یاساكانی كەرەنتینەی لە سڕبیا شكاند لە مانگی ئازار لە میانەی شەپۆلی یەكەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،داواکاری گشتی سربیاش داوای کردووە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی بکرێت .

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، یۆڤیچ لەگەڵ نوسینگەی داواكاری گشتی ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی 30 هەزار یۆرۆ بدات لە بری سزای چوونە زیندان.

بابەتی زیاتر

Back to top button