یاریگا

فەرمی: یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا داواکەی ناپۆلی ڕەت کردەوە و سزاکان وەک خۆی مایەوە

یاریگا- تانەکەی یانەی ناپۆلی لە بڕیاری سزادانی یانەکە وەک خۆی مایەوە کە بریتیە لە هەژمارکردنیان وەک دۆڕاو و لێ شکاندنی خاڵێک لە پای ئامادە نەبوونیان له یارییەکەی یوڤێنتوس.

4ی 10ی مانگی ڕابردوو، بە گوێرەی خشتەی دیاریکراوی خولی ئیتاڵی ناپۆلی بەرامبەر یوڤی یاری لووتکەی ئەو هەفتەیەی ئەنجام دابایە، بەڵام بە پاساوی تووشبوونی یاریزانەکانی یانەکەی باشووری وڵات، نەهاتنە یاریگاوە. بەو هۆیەشەوە بە دۆڕاو هەژمار کران و خاڵێکیشیان لێ داشکێنرا.

لە بەرامبەر ئەو سزایەدا، یانەکە هەستا بە تانە لێدان لە بڕیارەکە. بەڵام بە فەرمی ڕەت کرایەوە و سزاکان وەک خۆی دەمێنێتەوە.

یاساکان و پرۆتۆکۆڵی تەندروستی بڕیار لەسەر لێدراو لە خولی ئیتاڵی هەروەک پروتۆکۆڵی یوفایە کە ئەگەر تیمێک 13 یاریزان و گۆڵپارێزیکی بەردەستبێ، یارییەکە ئەنجام دەدرێت. بەڵام ناپۆلی یاساکانی پێشێل کرد و نەچوە یاریگا. لە بەرامبەردا 3 خاڵی یارییەکە درا بە یوڤی.

بابەتی زیاتر

Back to top button